بە کوردی قسە دەکات
كیلیان ئێمباپێ لە كوردستانە و چاوی لە هەڵبژاردەی عێراقە
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
لەگەڵ پەیوەندیكردنی كیلیان ئێمباپێ بە یانەی ریال مەدرید، لە كوردستانیش ئێمباپێیەك پەیدا بووە و سەرنجی هەمووانی بۆ خۆی راكێشاوە، كە لە شاری سلێمانییە.
محەمەد ئەحمەد تەمەنی 16 ساڵە و خەڵكی پارێزگای سەڵاحەدینە و عەرەبە، بەڵام كوردییەكی سادە و خراپ فێربووە، ئەو شێوەی لە ئێمباپێی فەرەنسی و یاریزانی ریال مەدرید دەچێت.
محەمەد ئێمباپێ قسە بۆ 964 دەكات و دەڵێت، خەڵك لە بازاڕ و شوێنەكان وێنەی لەگەڵ دەگرن و ئەویش پێی خۆشە.
ئەو دەڵێت خەڵك و هاوڵاتیان پێی دەڵێن بە ئێمباپێی ئەستێرەی ریال مەدرید دەچیت و ئەویش دڵخۆشە بەمە.
ئەو گەنجە دەڵێت ئەگەر ڤیدیۆی درێژی لەگەڵ تۆمار بكەن داوای پارە دەكات، بەڵام ئەگەر كورت بێت، دەڵێت قەینا بە بەلاش.
ئێمباپێ گەنجەكە چاوی لەوەیە بگاتە هەڵبژاردەی عێراق و دەڵێت، “دەبێ عێراق بەرز بكرێتەوە”.
محەمەد وازی لە خوێندن هێناوە و دەڵێت “رۆیشتم بۆ یاری و هەستدەكەم ئەوە موستەقبەلی منە”.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا