ده‌ست لێدان له‌مانه‌ بپارێزه‌

ته‌ندروستى سلێمانى نیشانه‌ و هۆكاره‌كانى تووشبوون به‌ ئاوڵه‌ى مه‌یمون بڵاوده‌كاته‌وه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

هه‌رچه‌نده‌ تاوه‌كو ئێستا هیچ حاڵه‌تێكی تووشبون به‌ ئاوڵه‌ى مه‌یمون نه‌ك له‌ هه‌رێمی كوردستان، له‌ عێراقیش تۆمار نه‌كراوه‌، به‌ڵام ته‌ندروستى سلێمانى ده‌ستى به‌ هۆشیاركردنه‌وه‌ى هاوڵاتیان كردووه‌ و له‌ ئێستاوه‌ نیشانه‌ و هۆكاره‌كانى تووشبوون به‌م نه‌خۆشییه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌ هۆكاره‌كانى تووشبوون به‌م نه‌خۆشییه‌، تێكه‌ڵاوبوونى كه‌سانى تووشبوو له‌ رێگه‌ى ده‌ستلێدان و كارى سێكسی، هۆكارێكه‌ و له‌دواى ئه‌میش ماچكردن و ده‌ستلێدان له‌ كه‌سی توشبوو قه‌ده‌غه‌ كراوه‌.

ده‌ستلێدان له‌ ده‌موچاو له‌كاتى قسه‌كردن و یاخود هه‌ناسه‌دان، هه‌روه‌ها ده‌ستلێدان له‌ ئاژه‌ڵى توشبووش له‌رێگه‌ى راوكردن و كه‌وڵكردن و به‌كارهێنانى گۆشته‌كه‌ى، دوو هۆكارى دیكه‌ن بۆ تووشبوون به‌م نه‌خۆشییه‌.

له‌باره‌ى ده‌ركه‌وتنى نیشانه‌كانى ئه‌م نه‌خۆشییه‌ش له‌ كه‌سی توشبوو، ته‌ندروستى سلێمانى ده‌ڵێت ، به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رمى له‌ش (تا)، هه‌وكردنى قوڕگ و پێست، بێهێزى ، سه‌رئێشه‌، ئازارى ماسولكه‌، ئازارى پشت و ئاوسانى گرێیه‌ لیمفاوییه‌كان، له‌نیشانه‌كانى ئه‌م نه‌خۆشییه‌ن.

نه‌خۆشی ئاوڵەی مەیموون، بۆ یەكەمجار لەساڵی 1958 لە دانیمارك دۆزرایەوە لەناو ئەو مەیموونانەی بۆ مەبەستی تاقیكردنەوەی پزیشكی بەكاردەهێنران، لەساڵی 1970 بۆ یەكەمجار تووشبوونی مرۆڤ بەو ڤایرۆسە لەوڵاتی كۆنگۆ لە ئەفریقا تۆماركرا.

ئه‌مساڵ به‌شێك له‌ وڵاتانى ئەفریقا، ئەمریکای باکوور و باشوور، ئەوروپا لەو وڵاتانەن کە ڤایرۆسەکەی تێدا تۆمارکراوە و زیاتر لە 500 کەس تەنیا لە ئەفریقا بەهۆیەوە گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

عێراق خۆی بۆ رووبەڕووبوونەوەی

عێراق خۆی بۆ رووبەڕووبوونەوەی "ئاوڵەی مەیمون" ئامادە دەكات