"ھونەر دەرمانی نەھێشتنی توندوتیژییە"

داوای زیادکردنی بەشە وانەی ھونەر دەکرێت لە قوتابخانەکان

+964

میلاد جەلال_گەرمیان

مامۆستایەکی وانەی ھونەر، پێی وایە ھونەر دەرمانی نەھێشتنی توندوتیژییە و دەبێت گرنگی پێبدرێت و داوای زیادکردنی بەشە وانەی ھونەر دەکات لە قوتابخانەکان.

شەماڵ رەئوف، مامۆستایەکی وانەی ھونەرە بە 964ى وت،”لە ھەفتەیەکدا یەک بەشە وانەی ھونەر زۆر کەمە لە قوتابخانەکان، ئەگەر لە وانەکانی تر گرنگتر نەبێت کەمتر نیە”

“لە بوونی بۆشایی وانەی ھونەر توندوتیژی زیاتر دەبێت و ھوشیاری لای قوتابی نامێنێت، یەک بەشە وانەی ھونەر کەمە، ھیچ نەبێت لە ھەفتەیەکدا 2_3 بەشە وانەی ھونەر ھەبێت بۆ ھەر پۆلێک”، شەماڵ رەئوف وای وت.

ئەو مامۆستایەی ھونەر داوا لە مامۆستایانی ھاوپیشەی دەکات و دەڵێت، “ئەم ستەمە قبوڵ مەکەن بێدەنگ نەبن”.

بەڕێوەبەری پەروەردەی گەرمیانیش دەڵێت، بەھۆی نەبوونی دەوامی رۆژی شەممان، ناچارن بەشەوانەکان کەم بکەنەوە.

دارا ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی گەرمیان بە 964ى وت، “منیش یەک بەشە وانەم بۆ ھونەر بەلاوە کەمە، بەڵام ناچارین، چونکە رۆژانی شەممان دەوام نیە و زۆربەی قوتابخانەکانیش دوو دەوامین، بۆیە دەرفەت نیە بۆ زیادکردنی بەشە وانەی ھونەر”

وتیشی،ھەرکاتێک دەوامی قوتابخانەکان بوو بە یەک دەوامی ئەوە گرنگی بە بەشە وانەی ھونەر و وەزشیش فەدەین، بەڵام بۆ ئەمساڵیش ھەریەک بەشە وانە ئەبن.

پێداچوونەوە: هاوبەش

دەرچووەکانی گەشتوگوزار و هونەر فێری کاری دەستی دەکرێن

دەرچووەکانی گەشتوگوزار و هونەر فێری کاری دەستی دەکرێن