30 ژینگه‌پارێز كاره‌كه‌یان كرد

هه‌ردوو ناوچه‌ى پیشه‌سازى باكوور و باشوورى هه‌ولێر خاوێنكرانه‌وه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

هه‌مووهه‌ینییه‌ك بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی به‌ ده‌رفه‌تى ده‌زانێت روو له‌ هه‌ردوو ناچه‌ پیشه‌سازییه‌كه‌ى هه‌ولێر بكات بۆ خاوێنكردنه‌وه‌ى، ئه‌م هه‌ینییه‌ش 30 ژینگه‌پارێز كارى شوشتن و خاوێنكردنه‌وه‌كه‌یان ئه‌نجام داوه‌.

ژیار جه‌لال، به‌ڕێوه‌به‌رى ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ كه‌ سه‌ر به‌ شاره‌وانى هه‌ولێره‌ به‌ 964ـى وت، جگه‌ له‌وه‌ى رۆژانه‌ش زبڵ و پاشماوه‌كانى ئه‌م دوو ناوچه‌ پیشه‌سازییه‌ كۆده‌كرێنه‌وه‌، هه‌موو هه‌ینییه‌كیش به‌ ته‌واوه‌تى خاوێنى ده‌كه‌نه‌وه‌.

وتیشی “ئه‌مڕۆ شه‌ش تۆن و نیو پاشماوه‌ له‌ هه‌ردوو ناوچه‌كه‌ كۆكرانه‌وه‌ و ته‌واوى شه‌قام و كۆڵانه‌كانیشی شووشتران‌”.

30 ژینگه‌پارێزه‌كه‌ له‌رێگه‌ى ژماره‌یه‌ك  شۆفڵ، قه‌لاب، تانكه‌ر و بۆب كات، ئه‌م كاره‌یان كردووه‌.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، رۆژانى هه‌ینى خاوه‌نكاره‌كانى ئه‌م دوو ناوچه‌ پیشه‌سازییه‌ له‌ پشوودان و دوكانه‌كانیشیان داخراون، ئه‌وانیش به‌سوود وه‌رگرتن له‌ چۆڵى شه‌قام و كۆڵانه‌كان، به‌ده‌رفه‌تى ده‌زانن هه‌موو هه‌ینییه‌ك بیشۆن و پاكی بكه‌نه‌وه‌.

هه‌ولێر دەستی بە گۆڕینى حاویه‌ى شوێنه‌ گشتییه‌كان ک...

هه‌ولێر دەستی بە گۆڕینى حاویه‌ى شوێنه‌ گشتییه‌كان کرد