لە کەرکوک
لە دوو رووداوی هاتوچۆی جیاوازدا دوو شۆفێر گیانیان لە دەستدا
964+
کاروان ساڵحی-کەرکوک
لەماوەی 24 کاتژمێردا لە دوو شوێنی جیاوازی شاری کەرکوک، دوو رووداوی هاتوچۆ روویاندا بەهۆیەوە دوو شۆفێر گیانیان لەدەستدا.
هەردوو رووداوەکەش بەهۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگرەوە بووە.
ئەحمەد عگێلی، شایەتحاڵ لەشوێنی رووداوەکە بە 964ـی وت، بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لە سەر رێگای سەرەکی نێوان کەرکوک – تکریت بەدیاریکراوی لەنزیک وادی زەیتون، کە لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر و ئۆتۆمبێلێکی کیا سیراتۆ روویداوە، شۆفێرێک گیانی لەدەستداوە.
وتیشی “ئۆتۆمبێلی بارهەڵگرەکە بەهۆی پابەند نەبوونی بە یاساکانی هاتوچۆوە رووبەڕوو خۆیکێشا بە ئۆتۆمبێلی بەرامبەر و راستەوخۆ شۆفێرەکەی گیانی لەدەستداوە”.
ئوسامە خالید، لە راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی کەرکوک بۆ 964 وتی، ئێوارەی دوێنی پێنج شەممە لە سەر رێگای نێوان کەرکوک ناحیەی رەشاد بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر و ئۆتۆبێلێکی جۆری MG شۆفێری ئۆتۆمبێلی دووەم دەست بەجێ گیانی لەدەستدا گوزرایەوە بۆ نەخۆشخانەی ئازادی.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر