کاریگەریی هەبووە؟
ئەڵمانیا کۆڵەپشتی پێشکەش بە پێشمەرگە کرد
964+
ئەحمەد مستەفا
وەزارەتی پێشمەرگە، لەلایەن فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان، ژمارەیەک کۆڵەپشتی سەربازی و پزیشكی وەرگرت، کە لە چوارچێوەی هاوکارییەکان بۆ پێشمەرگە دابین کرابوو.
کۆڵەپشتەکان فریاگوزاری سەرەتا، پاککەرەوە، دیتۆڵ، برینپێچ و لەفاف و مقەست و چەند کەرەستەیەکی دیکەی پزیشکی تێدایە.
وەزارەتی پێشمەرگە لە بڵاوکراوەیەکدا ئەمڕۆ پێنجشەممە 15.8.2024، سوپاسی وڵاتی ئەڵمانیای کردووە بۆ ئەو کۆمەک و هاوکارییانەی کە بەردەوام پێشکەشی هێزەکانی پێشمەرگەی دەکەن، “بە شێوەیەک کە هاوکارییەکان کاریگەری هەبووە لە سەر بەهێزکردنی بواری تەندروستی لە وەزارەتەکەدا”.
بە قسەی وەزارەتەکە، “ئەڵمانیا لە سەرەتای شەڕی چەکدارانی داعشەوە تا ئێستا هاوکار و هەماهەنگییان بووە، رۆڵی گرنگی هەبووە لە پێشخستنی بواری پزیشکی”، لە مەراسیمێکدا، فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەهەرێمی کوردستان ئامادەی بوو کۆڵەپشتەکان بەبێ ئاماژەکردن بە ژمارەیان پێشکەش کران.
وەزارەتەکە قسەیەکی، کۆڵۆنێڵ شۆنهوڤەر فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیای گواستووەتە و کە ئاماژەی بەوەکردووە، “هاوکارییەکانی ئەمڕۆش نیشانەی پەیوەندی بەهێزی نێوان تیمی سەربازیی سوپای ئەڵمانیا و وەزارەتی پێشمەرگەیە هەنگاوێکی ئەرێنیشە لە بنیاتنانی پێشمەرگە و لە ساڵی ئاییندەدا پلانمان هەیە و هاوکاری دیکەش بەڕێوەن”.
رێوڕەسمی پێدانی کۆڵە پشتەکان؛