لە خورماتوو
بۆ ئەنجامدانی سەرژمێریی گشتی راھێنان بە مامۆستایان كرا
+964
سیروان خورشید- خورماتوو
بۆ یەکەم جارە لە قەزای خورماتوو، بەسێ قۆناغ راھێنان بە مامۆستایان کرا، بۆ ئەوەی لە مانگی تشرینی دووەمی داهاتوو سەرژمێری گشتی لە قەزاکەدا ئەنجام بدەن، ئەمڕۆش کۆتایی بە راهێنانەکە هات.
ئەمڕۆ سێشەممە 13.8.2024 عەلی جاسم، بەڕێوەبەری راهێنانەکان بە 964ـی وت، “لە خولەکەدا 93 مامۆستا راهێنانیان پێکرا کە 18 مامۆستایان کوردن، کە تایبەت دەکرێن بۆ گەڕەکە کوردییەکان، لە رێكەوتی 20.11.2024 سەرژمێری لە قەزای خورماتوو دەستپێدەکات و بۆ ماوەی چوار رۆژ بەردەوام دەبێت و لەو چوار رۆژەشدا قەدەغەی هاتوچۆی گشتی رادەگەیەندرێت.
وتیشی، “راهێنانەکە بۆ ماوی 17 رۆژ بەردەوام بوو، ئەمڕۆ کۆتایی هات و ئامادەکاریمان کردووە بۆ رۆژی سەرژمێرییەکە و چۆنیەتی ژماردنی گەڕەک و ماڵەکان و ژمارەی خێزانەکان و زۆر بابەتی دیكەش”.
بڕیارە لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ سەرژمێریی گشتی لە عێراق و هەرێمی كوردستان ئەنجام بدرێت.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا
سەرژمێریی دانیشتووان بە شێوەیەكی مۆدێرن ئەنجام دەدرێت
سەرژمێریی گشتی
خێزانەکانتان بۆتان دەکەن
بۆ سەرژمێری سینگڵەکان لە جێگەی خۆتان بمێننەوە پێویست ناکات بگەڕێنەوە زێدی خۆتان
لە رۆژانی بەڕێوەچوونی سەرژمێری
وەزارەتی پەروەردە داوا لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی دەکات هاوکاری مامۆستایان بکەن
تیمەكانی سەرژمێری بەم شێوەیە بناسنەوە
"لەخۆتان ئەمین بن و ترسی پیاوخراپتان نەبێت"
راژان دەبێتە رازان