لەبارەى ئەو ئۆتۆمبێلانەى کێشەى ژمارە شاسى و پلێتیان هەیە

روونکردنەوەیەک لە هاتوچۆى سلێمانییەوە

964+

وریا فەتاح

بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆى سلێمانى لە روونکردنەوەیەکدا بڵاوى کردووەتەوە، لیژنەى هاوبەشى بەڕاد هەموو هەفتەیەک رۆژانى چوارشەممە تایبەت بەو ئۆتۆمبێلانەى کێشەى حەفرى ژمارە شاسى و پلێتیان هەیە کۆدەبێتەوە.

هاتوچۆ لە روونکردنەوەکەیدا نوسیویەتى،” سەبارەت بەو دەنگۆیانەی  لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو بۆتەوە دەربارەی لیژنەی هاوبەشی (بەڕاد) بۆ پێداچوونەوە بەوئۆتۆمبێلانەی کەلێدراون و کاریان بۆنەکراوە، ئاگادارتان دەکەین کە ئەو لیژنە هاوبەشەی هەموو هەفتەیەک رۆژانی چوارشەمان کۆدەبنەوە لەبەڕێوەبەرایەتیمان ئەوە تایبەتن بەو ئۆتۆمبێلانەی کەتۆمار کراون و ژمارەی سلێمانییان بەستوە و لەئێستادا کێشە لە حەفری ژمارەی شاسی و پلێتی ناودەرگاو سەر داشبۆردی هەیە، یاخود پێویست دەکات شیعاریان بۆبکرێت”.

باس لەوەشکراوە کە لیژنەى باڵایان هەیە کەئەوانیش تایبەتن بەکۆمەڵێک لەو کێشانەی کە ئۆتۆمبێلە ژمارە کاتییەکان پێش تۆمارکردن پێویستیان بەشیعار کردن دەبێت.

جەختی لەوە کراوەتەوە، هیچ کام لەم لیژنانە ئەو ئۆتۆمبێلانە ناگرێتەوە کە مەرجەکانی رێنمایی ژمارە (3)ـى ساڵی 2023 یان تیادا نیە و داخڵ بوون.

سەبارەت بەئۆتۆمبێلی لێدراو واتە ئەو ئۆتۆمبێلانەی لێدراوییان هەیەو بڕینەوەی شاسی و توکمەی شانەکان و ژێر ئاوکەوتوو و سوتاون، هاتوچۆى سلێمانى لە روونکردنەوەکەدا دەڵێت، لەم کاتەدا کاریان بۆناکرێت، لەئێستادا لەچاوەڕوانی بڕیارەکانی وەزارەتی ناوخۆداین بۆئەوەی لیژنەی تایبەتیان بۆ پێکبهێنرێت بەکارکردن یان کارنەکردن بۆیان.

بۆچى ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان تۆمار ناکرێن؟

بۆچى ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان تۆمار ناکرێن؟