دوای دە ساڵ
دوو کچی دیكە لە دەستی داعش رزگاركران و گەڕانەوە ناو خێزانەکانیان
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
ئەمڕۆ دووشەممە 12.8.2024، دوو کچی ئێزدی بەناوی خۆناڤ نایف تەمەن 10 ساڵ دانیشتووی گوندی کۆچو و تەواف داود تەمەن 24 ساڵ دانیشتوی گوندی گرعوزێر، دوای رفاندنیان بۆ ماوەی 10 ساڵ، بە خێزانەکانیان شاد بوونەوە.
ئەم دوو کچە لە کەمپی هۆل لەسەر سنووری ئیدلب لە سوریا دۆزراونەتەوە، ئێستا گەڕیندراونەتەوە بۆ لای خێزانەکانیان لە کامپی شاریای پارێزگای دهۆک.
نەعام خەڵەف، داپیرەی خۆناڤ نایف بە 964ـی وت، “سوپاسی هەموو لایەک دەکەم کە هاوکارمان بوون لە رزگارکردن و گەڕاندنەوەی کچەکانمان، داوا دەکەین بەدواداچوونی زیاتر بکەن بۆ دۆزینەوەی ئەو کچانەی دیکەش، کە هێشتا دیارنین.
حوسێن قائیدی، بەرپرسی نووسینگەی رزگارکردنی بزربووەکان بە 964ـی وت، “هەموو هەوڵێک دەدەین دایک و باوکە جگەرسووەتاوەکان بە کچ و کوڕە بزربووەکانیان شاد بکەینەوە و بەڵێن بێت درێغی نەکەین لە دۆزینەوەی ئەوانی دیکەش”.
لە رۆژی 3.8.2014، ئەو کاتەی رێکخرای داعش دەست بەسەر قەزای شنگالدا گرت، شەش هەزار و 417 کەسیان رفاند، بە رزگار کردنی ئەم دوو کچەی ئەمڕۆشەوە، ژمارەی سەرجەمی رزگارکراوەکانی دەستی داعش گەیشتە سێ هەزار و 581 کەس و تا ئێستاش چارەنووسی دوو هەزار و 836 کەس دیار نییە.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر
21 چەکداری داعش کە دووانیان سەرکردەن دەستگیرکران
پێداچوونەوە: ژێوار خدر