ئارەزوومەندانەیە

پێشمەرگە فێری تەكنەلۆجیا و زمانی جیاواز دەكرێن

964+
ئەرسەلان عەبدوڵا

وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند خولی زمانەكانی ئینگلیزی و ئەڵمانی، هەروەها فێربوونی تەكنەلۆجیا بۆ ئەفسەران و كارمەندانی وەزارەت دەكاتەوە.

وەزارەتەكە ئەمڕۆ یەكشەممە 11.8.2024 ئاشكرای كرد، بەڕێوبەرایەتیی چاکسازی – بەشی تەکنەلۆجیا و زمان خولی فێربوونی زمانەکانی ئینگلیزی و ئەڵمانی و خولی پراکتیکی فێربوونی کۆمپیوتەر لە بەشی تەکنەلۆجیا و زمان لە 5.9.2024 تا 5.12 بەڕێوەدەبات.
وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیاندراوێكدا دەڵێت، ئەو ئەفسەر و پێشمەرگانەی ئارەزووی بەشداریکردنیان لەو خولانەدا هەیە، پێویستە نووسراوێک لە یەکەکانی خۆیان ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازی بکەن بۆ تۆمارکردنی ناوەکانیان.

هەروەها تێبینیی ئەوەش دراوە، دواوادە بۆ وەرگرتنی نووسراوی فەرمی یەکە ئیداری وسەربازییەکان رۆژی 25ی ئەم مانگەیە.

وەزارەتی پێشمەرگە، بەپێی بڵاوكراوەكانی خۆیان بەردەوام خول و راهێنانی جۆراوجۆری سەربازی و چەك، هەروەها خولی رێنمایی و رۆشنبیرییش بۆ ئەفسەر و پێشمەرگە ئەنجام دەدەن، جگە لەوەی خولی فێربوونی زمان و تەكنەلۆجیا ئەنجام دەدەن، كە بە شێوەیەكی ئارەزوومەندانەیە.

پێداچوونەوە بە بەرنامەی ریفۆڕمی وەزارەتی پێشمەرگە دەك...

پێداچوونەوە بە بەرنامەی ریفۆڕمی وەزارەتی پێشمەرگە دەكرێت