تا 30.9.2024

لێخۆشبوونى 20%ـى سزاکانى هاتووچۆ بەردەوام دەبێت

964+

وریا فەتاح

لێخۆشبوونى رێژەى 20%ـى سزاکانى هاتوچۆ تا 30.9.2024 بەردەوام دەبێت و ئەو قەرزەش سزاى کۆن و نوێ دەگرێتەوە.

هێمن حەمەدەمین، وتەبێژى هاتوچۆى هەولێر بە 964ـى وت، داشکاندنەکە تا 30.9.2024 بەردەوام دەبێت و هەموو سزاکانى هاتوچۆش بە کۆن و نوێ دەگریتەوە، جگە لە رسووماتەکان.

بڕیارەکە پاڵپشتە بە بڕیارى ژمارە 248ـى ئەنجومەنى وەزیران کە لە 27.3.2024 دەریکردووە.

ئاماژەى بەوەشکرد، ئەو لێخۆشبوونە هاوکارى زۆرى شۆفێرانى کردووە بەتایبەت ئەوەى سزاى زۆریان لەسەرە، چونکە لە هەر 100 هەزار دینارێکى سزا، 80 هەزار دەدرێت.

لەبارەى درێژکردنەوەى ماوەى لێخۆشبوونەکە، وتەبێژى هاتوچۆى هەولێر وتى، دوو جار درێژکراوەتەوە و نازانین جارى سێیەم درێژ دەکرێتەوە یان نا ئەوەیان پەیوەستە بە وەزارەتى ناوخۆوە.

کامێراى پۆینت توو پۆینت 50%ـى رووداوەکانى هاتوچۆى کەمکر...

کامێراى پۆینت توو پۆینت 50%ـى رووداوەکانى هاتوچۆى کەمکردووەتەوە