جێژوانی هاوسەران هۆکارەکەیەتی

دوو ساڵە لە چاکسازییەکانی هەرێم هیچ حاڵەتێکی جیابوونەوە تۆمارنەکراوە

964+

ژووری هەواڵ

ماوەی دوو ساڵە لە چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان هیچ حاڵەتێکی جیابوونەوە لەنێوان ئەو هاوسەرانەدا رووینەداوە کە بەندکراون، بەڕێوەبەری چاکسازییەکانیش دەڵێت، هۆکارەکەی ئەوەیە جێژوانی خێزانیان بۆ فەراهەمکراوە.

ئەمڕۆ هەینی 9.8.2024، ئیحسان عەبدولرەحمان، بەڕێوەبەری چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان بە 964ـی راگەیاند، بەهۆی ئەوەی هەفتانە بۆ ماوەی دوو کاتژمێر رێگە بە هاوسەرانی سزادراو دەدەن کە جێژوان ببەستن، دوو ساڵە هیچ حاڵەتێکی جیابوونەوە تۆمارنەکراوە.

لەناو زیندانەکانى چاکسازیدا 40 منداڵى خوار سێ ساڵ لەگەڵ دایکیان دەژین و یەک هەزار و 90 ژنیش لە چاکسازییەکاندان، نزیکەى سێ هەزار جێژوانیش بۆ زیندانیان رەخسێنراوە.

بەگوێرەی ئەو ئامارانەی کە بەڕێوەبەری چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان بە 964ـی داوە، لە ماوەی شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، 223 زیندانى مۆڵەتى کاتى چونە ماڵەوەیان پێدراوە و دوو هەزار و 848 جاریش جێژووانیان بۆ رەخساندوون.

لە چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان پێنج خوێندکار دەرچوو...

لە چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان پێنج خوێندکار دەرچوون