ده‌زگاى شه‌هیدانى عێراق دروستی ده‌كات
سەربازگەی تۆپزاوە دەکرێتە مۆنۆمێنتی ئەنفال و جموجۆڵى سه‌ربازی تێدا قه‌ده‌غه ده‌كرێت
964+
کاروان ساڵحی-کەرکوک
دەزگای شەهیدانی عێراق پاڵپشتی خۆی بۆ دروستکردنی مۆنۆمێنتی ئەنفال لە سەربازگەی تۆپزاوە دەربڕی و ئامادەییشی پیشاندا تێچووی دروستکردنی مۆنۆمێنتەکە دابین بكات.
سەربازگەكە له‌ساڵى هه‌شتاكان شوێنی زیندانیکردنی ئەنفالکراوانى سنوورى گه‌رمیان و كه‌ركوك بووه.
ماوەی دوو رۆژە شاندێکی کەرکوک کە پێکهاتوە لە نوێنەری جوتیارانی کورد و نوێنەری گەڕەکی نەورۆز و چالاکەوانێکی بواری جینۆساید سەردانی دەزگای شەهیدانی عێراق و وەزیری بەرگری عێراقیان کرد.
هێمن حەسیب، چالاکوانی بواری جینۆساید و سەرنوسەری گۆڤاری تۆپزاوە بە 964ـی وت، سەردانی سەرۆکی دەزگای شەهیدانی عێراقیان کردووه، پێیڕاگەیاندوون کە ئەوان ئامادەن بودجەی بۆ دابین بکەن بۆ ئەوەی بکرێت بە مۆنۆمێنت.
وتیشی “بودجەمان هەیە موڵکەکە لە وەزارەتی دارایی عیراق بکڕینەوە، داوامان کرد جارێکی دیکە سوپای عێراقی نەچێتەوە سەر سەربازگاکە”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، سه‌ردانى وه‌زیری به‌رگرى عێراقیشیان كردووه و ئه‌ویش پێی وتوون پێویسته لە رێگای پەرلەمانتارەکانەوە سەردانی سەربازگاکە بکەن بۆ ئه‌وه‌ى لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران قسه بكرێت بۆ یەکلا كردنه‌وه‌ى ئه‌م بابه‌ته.
وتیشی “وه‌زیری به‌رگرى بە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی کەرکوکی وتووه کە جارێکی دیکە هەڵنەکوتنە سەر سەربازگەی تۆپزاوە”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن