دیمەنێکی خۆڵبارین
سبەینێ پلەکانى گەرما کەمێک نزم دەبنەوە
لە عێراق خۆڵ دەبارێت و لە هەرێمیش پلەکانى گەرما بەرزە
964+
وریا فەتاح
بەپێى پێشبینییەکانى کەشناسى، پلەکانى گەرما لە هەرێمى کوردستان بەرزن هەرچەندە سبەینێ تۆزێک دادەبەزن، لە عێراقیش خۆڵبارین زیاد دەبێت و پلەکانى گەرماش بەرز دەبنەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، دەستەی کەشناسی عێراق پێشبینییەکانى رەوشى کەشوهەواى رۆژانى داهاتووى بڵاوى کردەوە، پێشبینی زیادبوونی خۆڵبارین و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماى کردووە.
لە هەرێمى کوردستانیش بەشى پێشبینییەکان لە وەزارەتى گواستنەوە و گەیاند دەڵێت، بۆ ئەمڕۆ سێشەممە جگە لە ساماڵ بوونى ئاسمان، پلەکانى گەرماش وەک دوێنێ گەرم دەبن، لە هەولێر بەرزترین پلە 44، سلێمانیش بە 43 پلەى سیلیزى لەگەڵ گەرمادا هەنگاو دەنێت.
لەبارەى رەوشى کەشوهەواى سبەینێ چوارشەممە، پێشبینى کراوە کە پلەکانى گەرما تۆزێک نزم ببنەوە، بەڵام کاریگەرى لەسەر ئەوە نابێت کە هەر گەرمایە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 44
سلێمانی: 42
دهۆک: 42
کەرکوک: 44
هەڵەبجە: 43
زاخۆ:43
سۆران: 43
حاجی ئۆمەران: 31
گەرمیان: 45