دانانی مێز و کورسی دەستیپێکردووە

گرنگی بە ناوچە گەشتیارییەکانی دەربەندیخان دەدرێت

+964

میلاد جەلال_گەرمیان

شوێنە گەشتیارییەکانی سنووری قەزای دەربەندیخان لەمەودوا گرنگیان پێدەدرێت و گەشتوگوزاری قەزاکەش دەستیانکردوە بە دانانی مێز و کورسی لەو ناوچانە.

سەرکەوت بەکر، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری قەزای دەربەندیخان بە 964ـی وت، “دەربەندیخان چەندین ناوچەی جوان و گەشتیاری تێدایە و پەراوێز خراون، دەمانەوێت گرنگی بەو ناوچانە بدەین و چەندین پرۆژەمان ئامادەیە قۆناغ بە قۆناغ ئەنجامیا دەدەین.”

لە قۆناغی یەکەمدا دەستکراوە بە دانانی کورسی و مێزی چیمەنتۆیی لە ژاڵەناو و کەمپی خوار و سەر رووباری سیروان، ھەروەھا لەگەڵ دروستکردنی تەوالێت لەو جێگایانە، لەسەر داھاتی گەشتوگوزاری سلێمانی ئەنجام دەدرێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، “سەرقاڵی تاوتوێکردنی چەند پرۆژەیەکی دیکەین بۆ ئەو ناوچە گەشتیاریانە وەک، ناشتنی نەمام و زیادکردنی رووبەری سەوزایی، دانانی رووناکی و فراوانکردن و چاککردنی رێگای ئەو ناوچە گەشتیاریانە”

پێداچوونەوە: هاوبەش