نوێژى مردوو بە غائیبى لەسەر ئیسماعیل هەنییە بکەن
وەقفى سونى عێراقى رێنماییەک بۆ سەرجەم مزگەوتەکان دەنێرێت
964+
وریا فەتاح
دیوانى وەقفى سونیى عێراق، داوا دەکات سەرجەم مزگەوتەکان نوێژى مردوو بە شێوەى غائیبى بۆ گیانى ئیسماعیل هەنییە بکەن.
مەشعان خەزرەجى، رێنماییەکى ئاراستەى سەرجەم مزگەوتەکانى عێراق کردووە کە دواى نوێژى عیشا، نوێژى مردوو بە غائیبى بۆ گیانى ئیسماعیل هەنییە ئەنجام بدەن.
لە بەشێکى زۆرى وڵاتانى ئیسلامى، ئەمڕۆ نۆێژى مردوو بە شێوەى غائیبى بۆ گیانى ئیسماعیل هەنییەى سەرۆکى مەکتەبى سیاسى حەماس ئەنجامدرا.
ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماسى فەلەستینى، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشهممه له تارانى پایتهختى ئێران كوژراوه.
ههرچهنده بزووتنەوەی حەماس رایگەیاندووه كه ئیسماعیل هەنییە لە هێرشێکی ئاسمانیی ئیسرائیلدا کوژراوە، بهڵام تا ئێستا هیچ لایەنێک به فهرمى بەرپرسیارێتیی خۆی لە هێرشەکە رانەگەیاندووە، بەڵام گومانەکان راستەوخۆ بۆ ئیسرائیل دەچن.