لە گەڕەکی نزارکێ

سێ کاتژمێرە ئاگر لە چیای تاڤەرەشی کەوتوەتەوە

964+

هێڤی دێوالی – دهۆک

زانیاری هات

بێوار عەبدولعەزیز وتەبێژی بەرگری شارستانی دهۆک بە 964ـی وت، نزیکەی سێ کاتژمێرە ئاگر لە چیای تاڤەرەشی کەوتوەتەوە و تیمی بەرگری شارستانی و پۆلیسی دارستان و هێزی پێشمەرگەی ژینگە خەریکی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن.

وتیشی، پوش و پەلاش و چەندین دار دەسووتێن و هۆکاری ئاگرەکە کەوتنەوەکەش تا ئێستا دیار نیە.

زانیاری پێشوو

ئاگرێک لە چیای نزارکێ لە دهۆک کەوتوەتەوە و تا ئێستا کۆنتڕۆڵ نەکراوە.

پێداچوونەوە: میدیا گۆران