غازفرۆشەکان ناڕازین
هەرماڵێک لە کەرکوک غازی لێببڕێت لە رێگەی GPSـەوە غازی بۆ دابین دەکرێت
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
غازفرۆشەکانی کەرکوک لە دژی بڕیاری نوێی کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتیەکانی کەرکوک دەستیان بە خۆپیشاندان کرد و شەقامێکی شارەکەیان داخست.
ئەمڕۆ یەک شەممە 28.7.2024 غازفرۆشەکانی ناو گەڕەکەکانی شاری کەرکوک لە دژی دانانی سیستمی ئەپلیکەیشنێکی تایبەت بە غازفرۆشتن لە ناو کۆڵانەکان لە بەردەم بینای کۆمپانیای بەرهەمەنەوتیەکانی کەرکوک دەستیان بە خۆپیشاندان کرد و شەقامی سەرەکی بەردەم کۆمپانیاکەیان داخست.
ئەکرەم زوبێر شۆفێرێکی غازفرۆشە لە ناو گەڕەکەکان بە 964ـی وت، لە ئێستادا هیچ کێشە و قەیرانی غاز نییە لە ناو کەرکوک حکومەت خۆی دەیەوێت قەیران دروست بکات و دەستی کردووە بە دانانی سیستم و بەرنامەیەکی تایبەت لەناو مۆبایلە زیرەکەکان هەر ماڵێک غازی لێببڕێت لە رێگای ئەو بەرنامەیەوە gps ماڵەکە دەستنیشان دەکرێت ئێمە غازیان بو دەبەین.
وتیشی ماڵی واهەیە کەسی بەتەمەنی تیادا دەژی مۆبایلی عادی پێیە یاخود خوێندەواریان نییە ئەو کاتە ناتوانن داوا بکەن، جیا لەوانە نرخی بتڵێک غاز هەزار دینار گران دەبێت و دەبێت بە هەشت هەزار دینار لەکاتێکدا خۆی بە حەوت هەزارە.
ههڵهبجه چاودێری سهر غازفرۆشهكانى تووندتر دهكات
964 چەند جارێک پەیوەندی بە ئیدارەی کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتیەکانەوە کرد ئامادە نەبوون هیچ زانیاریەک بخەنە روو بەو پێیەی بڕیاری وەزارەتی نەوتی عیراقە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی