لە سنوورى ئاغجەلەر

ژنێک لە زێى بچوکدا خنکا

964+

وریا فەتاح

کەمێک پێش ئێستا، ژنێک لە سنوورى گوندى گەڵناغازى سەر بە ئاغجەلەر، لە ئاوى زێى بچوکدا خنکا.

زانا بەکر، مەلەوانى خۆبەخش کە رۆژانە تەرمى ئەو کەسانە دەهێنێتە دەرەوە کە لە ئاوى چەم و رووبارەکاندا دەخنکێن بە 964ـى وت، کەمێک پێش ئێستا لە خنکانى ژنێک ئاگادارکراوەتەوە کە لە گوندى گەڵناغاز لە ئاوى رووبارى زێى بچوکدا خنکاوە.

964 قسەى لەگەڵ سەید نەوزاد کرد کە خەزورى ژنە خنکاوەکەیە و ئەو وتى،”ئەمڕۆ بۆ گەشت چووین بۆ ئەو شوێنە، بەڵام بوکەکەمان کەوتووەتە ناو رووبارەکە و ئەوەندەمان زانى گوێمان لە هاتوهاوارى بوو، ئاوەکە بردى و فریاى نەکەوتین”.

خەزورى ژنەکە:

ژنەکە دایکى منداڵێکە و دانیشتووى سنوورى تەکیەى کاکەمەندن لە سنوورى چەمچەماڵ

بە وتەى زانا بەکر، بەهۆى زۆرى رێژەى ئاوى بەردراوەى زێى بچوک، دۆزینەوەى تەرمى ئەو خنکاوە قورس دەبێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، بەرەبەیانى ئەمڕۆ، تەرمى گەنجێکى تەمەن 23 ساڵان لە ئاوى بەنداوى خاسەى دهۆک دەرهێنرایەوە کە بەرەبەیانیى ئەمڕۆ خنکا بوو.

نوێکردنەوە، کاتژمێر 7:00

بەرگرى شارستانى کۆیە بڵاوى کردەوە، بەهۆى شارەزایى تیمەکانمان دواى چوار کاتژمێر توانیمان تەرمى ئەو ئافرەتە بدۆزینەوە.

ئەگەر 10 خاڵ لەبەرچاو بگریت رێگری لە خنکان و ئاگرکەوتنە...

ئەگەر 10 خاڵ لەبەرچاو بگریت رێگری لە خنکان و ئاگرکەوتنەوە دەکەیت