دوای هەواڵێکی 964

لیژنەیەك دوابڕیار له‌ كامێراكانی رێگای سلێمانی – چەمچەماڵ ده‌دات

964+

ئەحمەد محەمەد – سلێمانی

دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە چوار كاتژمێر، بەسەر ئەزڵایفێكی 964 سەبارەت بە كامێرا جێگیرەكانی پۆینت تو پۆینتى رێگای سەرەكی سلێمانی – چەمچەماڵ، بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی قسەی خۆی هەیە و دەڵێت، لە رێگەی لیژنەیەكەوە هەڵسەنگاندن بۆ پڕۆژەكە دەكەن.
پڕۆژەكە لە جێگیركردنی ژمارەیەك كامێرا بە درێژایی رێگای سەرەكیی سلێمانی – چەمچەماڵ پێكهاتووە، كە ئێستا چوار دانەی لەهەردوو سایدی چوون و هاتن جێگیركراون.

ئەمڕۆ پێنج شەممە 25.7.2024 عەمید ئاسۆ بارام، بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی بە 964ـی راگه‌یاند، رۆژی یەكشەممەی داهاتوو لەناو بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی، لیژنەیەك پێكدەهێنن سەبارەت بە كامێراكانی پۆینت تو پۆینت كه‌ له‌سه‌رى رێگای سەرەكیی سلێمانی – چەمچەماڵ جێگیركراون.
وتیشی “لیژنه‌كه‌ دەستكراوە دەبن بۆ بڕیاردان لەسەر پڕۆژەكە”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، لیژنەكە لە چوار كەس پێكدێن، نوێنەرایەتیی بەڕێوەبەرایەتی ئه‌وان دەكەن و چاودێر دەبن بەسەر جێبەجێكردنی پڕۆژەكەوە.
ئاشكراشی كرد، یه‌كه‌م كارى لیژنەكە لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ و كۆمپانیای جێبەجێكاری پڕۆژەكە ده‌بێت و دەتوانن دوای ئەوە بڕیارێك بدەن، كه‌ پڕۆژەكە جێبه‌جێ بكرێت یان رەتبكرێته‌وه‌.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن

کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لەسەر رێگای چەمچەماڵ دادەنرێت

کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لەسەر رێگای چەمچەماڵ دادەنرێت