وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی:

“بەکارهێنانی کیسەی نایلۆن قەدەغەکرا”

964+

میدیا گۆران

بەکارهێنانی کیسەی نایلۆن لە سەمونخانە, نانەواخانە و چێشتخانەکان لە هەرێمی کوردستان قەدەغەکرا.

دکتۆر سەرکار سورچی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم بە 964ـی راگەیاند، لە ئەمڕۆوە بەکارهێنانی کیسەی نایلۆن لە سەمونخانە، نانەواخانە و چێشتخانەکان لە هەرێمی کوردستان قەدەغەکرا، هۆکاری قەدەغەکردنەکەشی زیانەکانیەتی لە رووی زانستییەوە چونکە یەکێکە لە هۆکارەکانی تووشبوون بە شێرپەنجە، بۆیە دەبێت کیسەی کاغەز بەکاربهێندرێت.

وتیشی، لەمەودا تیمەکانمان چاودێری نانەواخانە و چێشتخانەکان دەکەن گەر بەردەوام بوون لە بەکارهێنانی کیسەی نایلۆن ئەوا لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.