رێنوس نەریمان

“هیوا دەخوازم لە نزیکەوە ئەژدەر وەهبی گوێبیستی دەنگم بێت”

+964

پەری ساڵح

رێنوس نەریمان گەنجێکی دەنگخۆشە و لە سۆشیال میدیا دەنگی بە هاوشێوەی دەنگی ئەژدەر وەهبی دەناسرێت و هیواش دەخوازێت رۆژێک لە نزیکەوە ئەژدەر وەهبی گوێبیستی دەنگی بێت.

لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ 964 رێنوس نەریمان وتی، ” کارەکانم زیاتر بۆ خۆمە و بە شانازییەوە گۆرانی هونەرمەندان دەڵێمەوە، ئێمە ئەو هەموو ئەدا جوان و هونەرمەندە دەنگ خۆشەمان هەیە، گرنگە بە شێوازێکی باشتر بیخەینەوە ناو خەڵک، پلانیشم هەیە بگەڕێمەوە و بەرهەمێکی نوێ بڵاوبکەمەوە”

رێنوس نەریمان 27 ساڵ تەمەنیەتی و خەڵکی سلێمانییە و دانیشتووی بەریتانیانە، خاوەنی یەک بەرهەمی خۆیەتی بەناوی لەیلی.

کارمەند رواندزی گۆرانی بۆ گەشتیارانی فڕۆکەیەک دەڵێت

کارمەند رواندزی گۆرانی بۆ گەشتیارانی فڕۆکەیەک دەڵێت