سبەی لە بەغدا

پەرلەمان لە بارەی لێبوردنی گشتی و چەند بابەتێكی دیكە كۆدەبێتەوە

964+
ئەرسەلان عەبدوڵا

فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویكردەوە سبەی چوارشەممە 24.7.2024 دانیشتنی ئەنجومەنەكە بەڕێوەدەچێت، هاوكات بەرنامەی كاریشی ئاشكرا كرد.

بە گوێرەی راگەیاندراوی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق (پەرلەمان)،  سبەی چوارشەممە ئەنجومەنەكە كۆدەبێتەوە و لەسەر شەش بڕگەی جیاواز گفتوگۆ دەكات.

بڕگەكانیش بریتیین لە هەمواركردنەوەی یاسای لێبوردنی گشتی، هەمواركردنەوەی یاسای باری شارستانی، خانەنشینی حەشدی شەعبی، یاسای ناوبژیوانیكردن، پێشنیاری هەمواركردنەوەی یاسای زیندانیانی سیاسی و یاسای موڵكایەتیی ساڵی 1960.

كۆبوونەوەكەش كاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆ دەستپێدەكات.

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر پێنج تەوەر کۆبوونەوەی...

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر پێنج تەوەر کۆبوونەوەی هەیە