لە کەرکوک

قوتابییەکی خوێندنی کوردی دەبێتە یەکێک لە یەکەمەکانی عێراق

964+
کاروان ساڵحی -کەرکوک

قوتابییەکی خوێندنی کوردی لە کەرکوک بە کۆنمرەی 100 یەکێکە لە قوتابیە یەکەمەکانی سەر ئاستی عێراق، کە ناوی کاردۆ فەرحانە و لە ئامادەیی رۆشنبیرییە.
ئێواری ئەمڕۆ دووشەممە 22.7.2024 وەزارەتی پەروەردەی عێراق ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی شەشی ئامادەیی راگەیاند، قوتابیەکی خوێندنی کوردی لە کەرکوک بە ناوی کاردۆ فەرحان لە ئامادەیی رۆشنبیری لە شاری کەرکوک توانی بە کۆنمرەی 100 یەکێک بێت لە قوتابییە یەکەمەکانی سەر ئاستی عیراق.
قوتابی کاردۆ فەرحان بە 964ـی وت، رۆژانە 10 کاتژمێر لە ماڵ دەیخوێند، دایک و باوکی و مامۆستاکانی زۆر هاوکاری بوون.

کاردۆ لەگەڵ ئەوەشدا وتی، “چاوەڕوانی ئەنجامی باش بووم، بەڵام لەو بڕوایە نەبووم یەکێک لە یەکەمەکانی عێراق بم”.
مامۆستا حوسێن عەلی بەڕێوەبەری ئامادپیی رۆشەنبیری بە 964ـی وت، ساڵانە قوتابخانەکەیان ئەنجامی باش بەدەست دەهێنێت و لە چەند ساڵی رابردووش قوتابی یەكەمیان هەبووە لە ئاستی خوێندنی كوردیدا.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

فۆڕمی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێم بە قوتابیانی خوێندنی ...

فۆڕمی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێم بە قوتابیانی خوێندنی کوردی کەرکوک دەدرێت