باڵیۆز ئاشکرایکرد

ئەمریکا و عێراق گفتوگۆیەکی هاوبەشی ئەمنی بەڕێوەدەبەن

964+

ئەحمەد مستەفا

ئەمڕۆ دووشەممە، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لە تۆڕی ئێکس رایگەیاند، “واشنتن و بەغدا، گفتوگۆى ئەمنى هاوبەشی نێوانیان بەڕێوە دەبەن”.

گفتوگۆکان ماوە ماوە و هەندێک رووبەر و هەندێکیش بە ئۆنڵاین بەڕێوە دەچن، پرسی سەرەکی کشانەوە و مانەوەی هێزەکانی ئەمریکایە لە عێراق.

بە گوێرەی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا پنتاگۆن، “دوو هەزار و 500 سەربازی ئەمریکی لەناو خاکی عێراقدان”.

ئەلینا رۆمانۆسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لە تۆڕی ئێکس باسیلەوەکردووە، “گفتوگۆی شاندی هاوبەشی نێوان عێراق و ئەمریکا لە واشنتن لەسەر داهاتووى ئەرکی هاوپەیمانى نێودەوڵەتى لە عێراق و بەهێزکردنى هاریکاریی ئەمنی نێوان هەردوو وڵات دەبێت”.

لە سەرەتای مانگی شوباتی 2023 وە، دانوستانەکانی نێوان بەغدا و واشنتن لەسەر پرسی کۆتاییهێنان و کشانەوەی هێزەکان بیانییەکان دەستی پێکردووە.

سابت محەمەد، وەزیرى بەرگرى عێراق پێشتر لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندبوو، هێزە چەکدارەکانى عێراق ئامادەکارى تەواویان بۆ کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان و کۆنترۆڵکردنی تەواوی مەلەفی ئەمنی لە وڵاتدا کردووە.

“کاتی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان دیاری دەکرێت و پەیوەندی هاوکاری هاوبەش لە نێوان عێراق و ئەمریکا و وڵاتانی هاوپەیمانان لە بوارە جیاجیاکانی سیاسی، ئابوری، کولتووری، ئەمنی، و سەربازیدا بنیات دەنرێت، کە هاوتەریب بێت لەگەڵ دیدگای حکومەتی عێراق”، وەزیرى بەرگرى عێراق وای وت.

بەرپرسێکی ئەمریکی بۆ 964: سودانی نایەوێت هێزەکانی ئەمری...

بەرپرسێکی ئەمریکی بۆ 964: سودانی نایەوێت هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بکشێنەوە