لەسەر هەڵبژاردن

دادگاى فیدڕاڵى حەوت سکاڵای پێکهاتەکانی رەتکردەوە

964+

ژووری هەواڵ

دادگاى فیدڕاڵى عێراق ئەو حەوت سکاڵایەی رەتکردەوە کە لەلایەن پێکهاتەکان لەدژی یاساى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان تۆمارکرابوون.

ئەمڕۆ دووشەممە 22.7.2024، دادگاى فیدڕاڵى عێراق دانیشتنێکی لەبارەی حەوت سکاڵا، کە دژى یاساى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان لەلایەن پێکهاتەکانەوە تۆمارکراون، بەڕێوە برد و بڕیاریدا بە رەتکردنەوەی سکاڵاکان.

سکاڵاکان دژى سەرۆکى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق و سەرۆکى خولى پێنجەمى پەرلەمانى کوردستان و وەزیرى پلاندانانى حکومەتى فیدڕاڵ، تۆمارکرابوون، سکاڵاکارەکانیش پێکهاتوون لە سەرۆکى رێکخراو و پارت و هاوپەیمانى، تورکمان و کلدان و پارتێکى مەسیحی.

لە سکاڵاکاندا سکاڵاکارەکان داوایان کردبوو، دادگای فیدراڵی مادەى دووى یاساى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان بە نادەستوورى لە قەڵەم بدات.

لە سکاڵاکاندا ئەم داواکارییانەش هاتوون:

1 – سیستمى تۆمارکردنى ناوى بەربژێرەکان رابگیرێت

2 – دابەشکردنى هەرێمى کوردستان بەسەر چوار بازنەدا هەڵبوەشێنرێتەوە، یاخود هەرێمى کوردستان بۆ پێکهاتەکان بکرێتە یەک بازنەى هەڵبژاردن

3 – کەمکردنەوەى کورسى پێکهاتەکان رابگیرێت و کورسى کۆتاى تورکمانەکان بۆ پێنج کورسى بەرزبکرێتەوە

4 – کورسى مەسیحی و ئەرمەنى و کلدان و ئاشوورییەکان لەبەرچاو بگیرێت

5 – مادەى یەکى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان کە هەمووارکراوە و کەمکردنەوەى ژمارەى کورسییەکانى پەرلەمان بۆ 100 کورسى، بە نادەستورى لە قەڵەم بدرێن

حکومەتی هەرێم پێشوازی لە نووسراوێکی دادگای فیدراڵی دە...

حکومەتی هەرێم پێشوازی لە نووسراوێکی دادگای فیدراڵی دەکات