ریزبەندی نوێ

زانكۆی سلێمانی یەكەمە و سەڵاحەدین دووەمە

964+
ئەرسەلان عەبدوڵا

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی كوردستان، نوێترین ریزبەندی زانکۆکانی کوردستانی بڵاوكردەوە کە لەلایەن دامەزراوەی وێب مەتریکس بڵاوکراوەتەوە.
لە ریزبەندییەكەدا زانكۆی سلێمانی لە پلەی یەكەمە و زانكۆی سەڵاحەدین لە هەولێر پلەی دووەمی وەرگرتووە، هەروەها زانكۆی تیشکی نێودەوڵەتی، كە زانكۆیەكی ئەهلییە، پلەی سێیەمی بەركەوتووە.

جگە لەوە زانكۆكانی دهۆك و زاخۆ لە پلەكانی چوارەم و پێجەمن.
هەر لە لیستەكەدا، كە وەزارەتەكە بڵاویكردووەتەوە، زانكۆی چەرمۆ لە پلەی كۆتاییە.
بە پێی لیستەكەی وەزارەتی خوێندنی باڵای كوردستان، 32 زانكۆی حكومی و ئەهلی لە كوردستاندا هەن.

وێب مەتریکس چییە؟
وێب مەتریکس، پۆلێنبەندییەکی بەناوبانگی نێودەوڵەتییە کە لەلایەن تیمێکی توێژینەوەی سەر بە گەورەترین سەنتەری توێژینەوەی ئیسپانیای CSIC دەرچووە، پەیوەندی بە وەزارەتی پەروەردە و فێركردنی ئیسپانیاوە لە مەدرید، ئامانجی كارەكەی هاندانی بڵاوکردنەوەی زانیارییە لەسەر ماڵپەڕی زانکۆکان زانکۆکان بەپێی زانیاری لەسەریان پۆلێن دەکات، ئەوانەی پەیوەندییان بەوانەوە هەیە و لە ماڵپەڕەکانیاندا بەردەستن.
ئەم پۆلێنکردنە لە ساڵی 2004ەوە بە شێوەی نیو ساڵانە بڵاودەبێتەوە و زیاتر لە 17 هەزار دامەزراوەی خوێندنی باڵا لە سەرانسەری جیهان دەگرێتەوە، کە 12 هەزار زانکۆ لە جیهاندا پۆلێن دەکات. هەروەها 100 زانکۆی سەرەکی بەپێی کیشوەرەکان یان بەپێی هەرێمەکان پۆلێن دەكات.
ریزبەندی زانكۆكانی كوردستان ببینە:

زانكۆی سلێمانی یەكەمە و سەڵاحەدین دووەمە

زانکۆی سلێمانی بۆ یەکەم جار خولی زمانی چینی دەکاتەوە

زانکۆی سلێمانی بۆ یەکەم جار خولی زمانی چینی دەکاتەوە