بەنزینی ئێرانی لە بازاڕی کوردستان فۆتۆ:+964
بازاڕی بەنزینی ئێرانی گەرمە و حکومەتیش چاودێریی ناکات
+964
ئەحمەد مستەفا – سلێمانی
بهپێی قسهى بهنزینفرۆشهكان، ئهو بهنزینه ئێرانییهى له خاڵه فهرمییهكانهوه دههێنرێته ههرێمی كوردستان، بهنزینێكی كوالێتى باشه، بهڵام ئهوهى به قاچاخ دههێنرێت، ئهوان مامهڵهى پێوهناكهن، چاودێری بازاڕیش دهڵێت “چاودێرییان ناکەین”.
تۆڕى 964 له زارى بهنزینفرۆشهكانى سلێمانى ئهوه دهزانێت، لە دەروازەکانی سەیرانبەن، باشماخ، پشتە، پەروێزخان، ناوچە سنورییەکانی تەوێڵە و بیارە بەنزینی ئێرانی ھاوردەی پارێزگای سلێمانی دەکرێت.
یەک لیتری بەنزین تا گەیشتنی بە ھەرێمی کوردستان بە بڕی 800 بۆ 900 دینار لەسەر بازرگانەکان دەکەوێت، کاتێک دەگاته دەست فرۆشیارانیش، نرخى لیترێك به ھەزار دینار دەفرۆشن.
عومەر خانەقینی، فرۆشیارێکی بەنزینی ئێرانییە لە پارێزگای سلێمانی، بە تۆری 964ی وت، “ئەو بەنزینەی لە ھەرێمی کوردستان دەفرۆشرێت، ئۆکتان (کوالێتی) باش نییە، بەڵام بەنزینە ئێرانییەکە، بە تایبەت ئەوانەی لە خاڵە فەرمی و لاوەکییەکانەوە دەھێنرێتە ناو خاکی ھەرێمی کوردستانەوە کوالێتیان بەرزە، ئەمەش وایکردووە خواست لەسەرى زیاد بکات”.
بڕە لیتری جیاواز، لەنێو دەبە بەنزینە ئێرانییەکاندایە بریتییه له 15 لیتر، 17 لیتر، 18 لیتر، 20 لیتر.
عومەر خانەقینی دەڵێت، “لە ھەندێک ناوچە بەنزین بە قاچاغ ھاوردەی ھەرێمی کوردستان دەکرێت، بەڵام ئێمە وەک فرۆشیار بە خواستی خۆمان بەنزین دەکڕین و دەفرۆشین”.
سۆران عەبدولغەفوور، بەرێوەبەری ھۆبەی چاودێریی بازاڕی سلێمانی بۆ تۆڕی 964 ئەوەی ئاشکرا کرد، ئەوان چاودێریی نرخ و کوالێتی بەنزینی ئێرانی ناکەن. بهڵكو وهك بازاڕی ئازاد سهیری دهكهن.
حکومەت ھاوتای بەنزینی بازرگانی، لە رێگەی پاڵاوتگە حکومییەکان بەنزینی بە نرخی 800 دینار بۆ یەک لیتر خستە بازاڕەوە، بەڵام بە وتەی عومهر خانهقینی، “زۆرێک لە شۆفێران ھاتوون بۆ لامان وتویانە کاسکێتی سەیارەمان سوتاوە، بستۆنمان تێکچووە، ئەمە وایکردووە خواست لەسەر بەنزینی ئێرانی زیاد بکات”.
ئێستادا بەنزینی بازرگانی له سلێمانی، جۆری نۆرماڵ بە 1125 دینار، موحەسسەن بە 1275، سوپەر بە 1325 دینار، لە بازاڕدا دەفرۆشرێت، جیاوازی لەگەڵ نرخی بەنزینە ئێرانییەکەشدا وایکردووە خواست لەسەری زیاد بێت.