تەکنیکی نوێ دەهێننەوە

شاندێکی دەستەی ژینگە بۆ رێگریکردن لە بەبیابانبوون چوونەتە وڵاتی چین

964+

ژووری هەواڵ

شاندێکی دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی چینن، شارەزایانی ئەو وڵاتە رێکارە کاریگەرەکانی بەرەنگاربوونەوەی بەبیابانبوونیان پێدەڵێن.

ئەمڕۆ هەینی 19.7.2024، دەستەی ژینگەی هەرێم رایگەیاند، لە باڵەخانەی پەیمانگای گانسۆ لە شاری لانجۆ لە وڵاتی چین، شاندێکیان بەشداریان کردووە لە زنجیرە وانەیەکی تیۆری سەبارەت بەجۆر و هۆکارەکانی زەوییە بە بیابانبووەکان.

لە وانەکاندا باس لە بەکارهێنانی تەکنیکی نوێ و سەرکەوتوو کراوە بۆ بەرەنگاربوونەوە و گێڕانەوەی پانتاییەکی فراوان لە زەوییە بەبیابانبووەکانەوە بۆ زەوی بەرهەمهێنی کشتوکاڵی.

شاندێکی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان راشیگەیاند، چەند وانەیەک وتراونەتەوە سەبارەت بە “چۆنیەتی دروستکردنی مێرگ لە بیابانەکان و خستنەڕووی یاساو رێنماییەکانی رێکخستن و گرتنەبەری رێکارەکان لەم پرسەدا”.

“شاندی دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان بە سەرنج و تێبینی و پرسیارەکانیان دەرگای گفتوگۆیەکی بەرهەمهێنیان کردەوە لەگەڵ شارەزایانی ووڵاتی چین و شاندی بەشداربووی ووڵاتانی تری بەشدار لەکۆڕسەکە”، دەستەی ژینگەی هەرێم وا دەڵێت.

رێکخراوێک هۆشیاری پیس نەکردنی ژینگە دەباتە باخچە و قوت...

رێکخراوێک هۆشیاری پیس نەکردنی ژینگە دەباتە باخچە و قوتابخانەکان