مێردمنداڵێک

لە هەولێرەوە چووە سیدەكان و خنكا

+964 

ئاکام غەفور-سۆران

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گوندێکی قەزای سیدەکان مێردمنداڵێک لە کاتی مەلەکردن لە حەوزێکی ئاودا خنکا.

رووداوەکە لە  گوندی بێجوانان بووە، مێردمنداڵەکە کوڕێکی تەمەن 14 ساڵانە و خەڵکی هەولێرە.

کاروان فەیسەل، کارگێڕی نەخۆشخانەی سیدەکان، بە 964ـی وت،  “تەرمێک گەیپندرایە نەخۆشخانەکەمان، کە مێریمنداڵێکە لە هەولێر بە سەردان هاتووەتە  ماڵی خاڵی و لە حەوزێکی مەلەکردندا خنکاوە”.

ئەمساڵ لە رووبارەکانی سنووری ئیدارەی سۆران نۆ کەس خنکاون و ئەوە یەکەم حاڵەتی خنکانە لە حەوزی ئاو لە سنوورەکەدا تۆمار بکرێت، بەمەش ژمارەی خنكاوەكان بە گشتی بوونە 10 کەس.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

پۆلیس ورده‌كاریی خنكانی مێردمنداڵه‌كه‌ی رووباری چۆم...

پۆلیس ورده‌كاریی خنكانی مێردمنداڵه‌كه‌ی رووباری چۆمان ئاشكرا ده‌كه‌ن