دەیان بازرگانى ناوخۆیى و دەرەکى دەستگیرکراون

لە هەشت مانگدا نزیکەى یەک هەزار کیلۆگرام مادەى هۆشبەر دەستى بەسەرداگیراوە

964+

وریا فەتاح

ئەنجومەنى ئاسایشى هەرێم بڵاوى کردەوە، لەماوەى هەشت مانگ و 15 رۆژى رابردوودا، نزیکەى 1000 کیلۆگرام مادەى هۆشبەر دەستی بەسەرداگیراوە و دەیان بازرگانیکەریش دەستگیرکراون.

ئەنجومەنى ئاسایشى هەرێم لە راگەیەنراوێکدا، ئامارى هەشت مانگ و نیوى رابردوو 24ـى تشرینى یەکەمى 2023 تا 12ـى تەمووزى 2024ـى بڵاوکردەوە،

بەپێى ئەو راگەیەنراوە بێت، لەو ماوەیەدا دەیان کەس بە تۆمەتى بازرگانیکردن بە مادە هۆشبەرەکان دەستگیرکراون کە بازرگانى ناوخۆیى و دەرەکى و نێودەوڵەتى تێدایە.

هەر لەو ماوەیەدا 952 کیلۆگرام مادەى هۆشبەر دەستیبەسەرداگیراوە بەم شێوەیە:

5 کیلۆگرام جۆرى هێرۆین

89 کیلۆگرام جۆرى حەشیش

3 کیلۆگرام جۆرى ماریجوانا

28 کیلۆگرام جۆرى تلیاک

205 کیلۆگرام جۆرى کریستاڵ

51 کیلۆگرام جۆرى کریستاڵى تێکەڵ شلەمەنى

365 کیلۆگرام جۆرى حەبى هۆشبەر لە جۆرى کاپتاگۆن کە دوو ملیۆن و 200 هەزار دەنکە

206 کیلۆگرام جۆرى حەبى جۆرى کاپتاگۆن پێچراوە بە فوم  کە ملیۆنێک و 200 هەزار دەنکە

28 هەزار و 944 شیت حەبى هۆشبەر لە جۆرى ترامادۆڵ

لە هەشت مانگدا نزیکەى یەک هەزار کیلۆگرام مادەى هۆشبەر ...

لە هەشت مانگدا نزیکەى یەک هەزار کیلۆگرام مادەى هۆشبەر دەستى بەسەرداگیراوە