پڕۆژەکان ئاو، ئاوەڕۆ، کارەبا و شەقام دەگرێتەوە

بە گوژمەی 59 ملیار دینار پرۆژەی خزمەتگوزاری لە هەولێر جێبەجێ دەکرێت

964+

توانا نەقی

بەگوژمەی 59 ملیار دینار چەندین پڕۆژە لە سەرجەم سێکتەرەکانی ئاو، کارەبا، شەقام، ئاوەڕۆ و خزمەتگوزاریی دیکەی پێویست لە هەولێر ئەنجام دەدرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە، ئەو پرۆژانە لە چوارچێوەی پرۆژەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێرە و رەزامەندیان بە گوژمەی زیاتر لە 121 ملیار دینار بۆ وەرگیراوە.

دەشلێت، لەو بڕە پارەیە 59 ملیار دیناری بۆ پرحژەی خزمەتگوزارییە لە بوار ئاو، کارەبا، شەقام و ئاوڕۆ و چەندانی دیکە لە سەنتەری شاری هەولێر.

ئەو پرۆژانە بەپێی پێویستی ناوچەو گەڕەکەکان لەناو سەنتەری شاری هەولێر دابەشی سەر شارەوانییەکان دەکرێت.

پرۆژەکانی دیکەش لەسنووری هەولێر و هەر 10 قەزا و ماۆیەکانی بەزووترین کات دەچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە، پارێزگای هەولێر وادەڵێت.

پرۆژەی دروست کردنی 118 شەقام لە ناوچەیەکی هەولێر جێبەجێ ...

پرۆژەی دروست کردنی 118 شەقام لە ناوچەیەکی هەولێر جێبەجێ دەکرێت