432 هەزار دینارە

وەزارەتی پێشمەرگە: سبەی هاوکارییەکانی هاوپەیمانان دابەشدەکرێت

964+

ژووری هەواڵ

سبەی پێنجشەممە، دەستدەکرێت بە دابەشکردنی هاوکارییەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە و هەر پێشمەرگەیەک شمولی بکات 432 هەزار دیناری پێدەدرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 17.7.2024، وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە و سبەینێ دابەشدەکرێت.

وەزارەتی پێشمەرگە راشیگەیاند، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بودجە و بەرنامەکان ‘ژمێریاری سەربازی’، رێکارە دارایی و ژمێریارییەکانی ئەنجام داون و بانکەکانی ئاگادارکردوونەتەوە، کە رۆژی پێنجشەممە 18ـی تەمووزی 2024، هاوکاری مانگی شەش دابەشبکرێت.

جیا لەو هاوکارییە، بڕیارە هەر سبەینێ، 18.7.2024، موچەی هەردوو مانگی پێنج و شەشی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشبکرێت.

خشتەى دابەشکردنى موچەى پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان راگ...

خشتەى دابەشکردنى موچەى پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان راگەیەندرا