رۆژى هەینى
ئەنجامى تاقیکردنەوەکانى پۆلى 12ـى ئامادەیى رادەگەیەندرێت
964+
وریا فەتاح
وەزیرى پەروەردەى رایگەیاند، رۆژى هەینى ئەنجامى تاقیکردنەوە گشتییەکانى پۆلى 12ـى ئامادەیى رادەگەیەنرێت.
ئالان حەمە سەعید، وەزیرى پەروەردەى هەرێم، لە پۆستێکیدا لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک بڵاوى کردەوە، ئەمڕۆ کۆتا تاقیکردنەوەی خوێندنی تورکمانی و سریانی و پیشەیی تەواوبوو، رۆژی هەینی 19ـی تەمووزی 2024، کاتژمێر 8ـى ی ئێوارە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ئەنجامی تاقیکردنەوە گشتییەکان رادەگەیەنین.
رۆژى 23.6.2024، تاقیکردنەوە گشتییەکانى پۆلى 12ـى ئامادەیى دەستیپێکرد و 122 هەزار و 15 قوتابى بەشدارى پڕۆسەکەیان کرد.
کۆى 122 هەزار و 15 قوتابییەکە کە بەشدارى تاقیکردنەوەکانیان کردووە بەم شێوەیە دابەشبوون:
پارێزگاى هەولێر: 39 هه‌زار و 547 قوتابی به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌كه‌ن و دابەشکراون به‌سه‌ر 680 هۆڵ دابه‌ش كراون.
پارێزگای سلێمانی: 27 هه‌زار و 376 قوتابی به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌كه‌ن و دابەشکراون به‌سه‌ر 423 هۆڵ.
پارێزگای دهۆك: 28 هه‌زار و 285 قوتابی به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌كه‌ن و دابەشکراون به‌سه‌ر 525 هۆڵ.
ئیدارەى گەرمیان: گه‌رمیان پێنج هه‌زار و 635 قوتابی به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌كه‌ن و دابەشکراون به‌سه‌ر 98 هۆڵ.
پارێزگاى هەڵەبجە: هه‌زار و 794 قوتابی به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌كه‌ن و دابەشکراون به‌سه‌ر 39 هۆڵ.
ئیدارەى سۆران: سۆران 7 هه‌زار و 294 قوتابی به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌كه‌ن و دابەشکراون به‌سه‌ر 130 هۆڵ.
ئیدارەى راپه‌ڕین پێنج هه‌زار و 749 قوتابی به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌كه‌ن و دابەشکراون به‌سه‌ر 105 هۆڵ.
ئیدارەى زاخۆ شه‌ش هه‌زار و 335 قوتابی به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌كه‌ن و دابەشکراون به‌سه‌ر 115 هۆڵ.