دیمهنێكى سه‌نته‌رى پارێزگاى هه‌ولێر ... گرافیك: 964+
25ـى ئاب كۆتایی دێت
ئه‌مڕۆ چله‌ى هاوین ده‌ستیپێكرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئه‌مڕۆ 17.4.2024 یه‌كه‌مین رۆژى چله‌ى هاوین له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكرد و رۆژى 25.8.2024 كۆتایی دێت و وه‌رزى هاوینیش له‌مساڵدا له رۆژى 20.9.2024 به‌یه‌كجارى كۆتایی دێت
له‌هه‌ر چوار وه‌رزه‌كه‌ى ساڵدا دوو جۆر چله هه‌یه یه‌كه‌میان له هاوین و دووه‌میشیان له وه‌رزى زستان.
له‌یه‌كه‌مین رۆژى ده‌ستپێكردنى وه‌رزى هاوین، كورتترین شه‌و و درێژترین رۆژى ساڵ و له سه‌ره‌تاى وه‌رزى زستانیشدا درێژترین شه‌و و كورتترین رۆژى ساڵ دروست ده‌بن.
رۆژ و کاتەکانی چلەی هاوین لە 21ـی حوزەیران بۆ 16ـی تەمموز ده‌كاته 25 رۆژی یه‌كه‌مى هاوین، لە رۆژی 17ـی تەمموزیش كه ئه‌مڕۆیه تاوه‌كو 25ـی ئاب دەبێتە 40 رۆژو دواى ئه‌وه‌ش 25 رۆژى دووه‌مى ئه‌م وه‌رزه ده‌ستپێده‌كات و له‌دواى ئه‌ویش وه‌رزى پاییز دێت.