له‌ خانه‌قین

به‌هۆى به‌ڕێوه‌چوونى مه‌راسیمى عاشورا قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى راگه‌یاند

964+

راژان باجەڵان – خانەقین

لە کاتژمێر5:00ـی سه‌رلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 17.7.2024  قەدەغەی هاتوچۆ بە چەند شێوەیەک لە خانەقین راگەیەنراوە .

دلێر حەسەن سایە، قایمقامی قەزای خانەقین بە 964ـی راگه‌یاند، لە کاتژمێر پێنجی بەیانییەوە قەدەغەی هاتوچۆ لە ناو خانەقین بەسەر ئۆتۆمبێلەکان راگەیەنراوە بۆ رێگەدان بە بەشداربووانی مەراسیمی عاشورا بۆ بەجێهێنانی ئەرکە ئاینییەکەیان .

وتیشی “قەدەغەی هاتوچۆ لە هەردوو بازگەی باوە مەحمود کە خانەقین بە هەرێمی کوردستان دەبەستێتەوە و بازگەی ناودۆمان راگەیەنراوە کە خانەقین بە ناوەڕاست و خوارووی عێراق دەبەستێتەوە”.

به‌ قسه‌ى قایمقام، رێگه‌ نادرێت هیچ ئۆتۆمبێلێک بێته‌ ناو شار تەنیا ده‌توانن لە شارەوە بچنه‌ ده‌ره‌وه‌، ئه‌مه‌ش تا مەراسیمه‌كه‌ ته‌واوده‌بێت.

به‌پێی بڕیارى قه‌ده‌غه‌كردنه‌كه‌، قەدەغەی هاتوچۆ بەسەر ماتۆرسکیلەکانیشدا راگەیەنراوە، ئه‌وانیش لە کاتژمێر 8:00ـی شەوی رابردووەوە و هاتوچۆیان لێ قه‌ده‌غه‌كراوه‌، تا ئه‌وكاته‌ى مه‌راسیمه‌كه‌ كۆتایی دێت.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن