بۆ مانگەکانى پێنج و شەش
خشتەى دابەشکردنى موچەى پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان راگەیەندرا
964+
وریا فەتاح
سەرەڕاى ئەوەى بەغداد کەمى ناردووە، بەڵام وەزارەتى دارایى و ئابوورى، خشتەى هەردوو موچەى مانگەکانى ئایار و حوزەیرانى پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان بڵاوکردەوە.
موچەى مانگى پێنج و شەشى پێشمەرگە و ئاسایش و زێرەڤانى و پۆلیسى نەوت و هێزەکانى 70 و 80 دابەشدەکرێت
بەپێى خشتەکە بێت، رۆژى چوارشەممە 17.7.2024، ئەنجومەنى ئاسایش و دەزگاى ئاسایش و بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى پاراستنى دامودەزگا نەوتییەکان، موچە وەردەگرن.
هەریەک لە وەزارەتى پێشمەرگە، هێزەکانى یەکەى 70 و 80، زێرەڤانى، بەرگرى و فریاکەوتن، رۆژى پێنجشەممە 18.7.2024، موچە وەردەگرن.
وەزارەتى دارایى و ئابورى بڵاوى کردووەتەوە کە بڕى 26 ملیار و 790 ملیۆن دینار کورتهێنان لە کۆى موچەى ئەو دوو مانگەى هێزەکانى پێشمەرگە و دەزگا ئەمنییەکان دروست بووە و ئەو بڕە پارەیە لە شایستەى تەمویلەکەیان لە بەغداوە نەنێردراوە.
موچەی هێزە ئەمنییەكانی كوردستان گەیشت
ئەوەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ سێشەممە، ەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بڕی (676 ) ملیار دینار وەک شایستەی موچەی مانگی ئایار و حوزەیرانی هێزەکانی پێشمەرگە و دامودەزگا ئەمنییەكانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.
ماوەی زیاتر لە دوو مانگ بوو، وەزارەتی دارایی عێراق شایستە داراییەكانی هەردوو مانگی پێنج و شەشی رابردووی هێزەكانی پێشمەرگە و دامودەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستانی نەناردبوو.