زیاتر لە 12 هەزار دەرچوون
ناوی یەکەمی زانکۆکان بۆ دامەزراندن رەوانەی وەزارەتی دارایی کرا
964+
توانا نەقی
ناوی زیاتر لە 12 هەزار یەمی زانکۆکان لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاوە بۆ دامەزراندن رەوانەی وەزارەتی خوێندنی باڵا کراوە.
وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی هەرێم بە پێی نوسراوی ژمارە 422 لە رێکەوتی 14.7.2024 بڵاویکردووەتەوە کە ناوی 12 هەزار و 286 خوێندکاری یەکەمی زانکۆکان رەوانەی وەزارەتی دارایی هەرێم کراوە بۆ دامەزراندن.
دامەزراندنەکە ئەو دەرچوانە دەگرێتەوە کە لە ساڵی 2017ـەوە بۆ 2023 خوێندنیان تەواو کردووە.
لە نوسراوەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا داوا لە وەزارەتی داراییش کراوە، پلەی وەزیفی و تەرخانی داراییان بۆ ئەو کەسانە تەرخان بکرێت.