30 رۆژ ماوەی داناوە

شارەوانی شۆڕش شوێنی ماسی برژاندنەکانی دەدات بەکرێ

964+
ئەحمەد مستەفا

سەرۆکایەتیی شارەوانییەکانی سلێمانی داواکارییەکی، شارەوانی شۆڕشی بڵاوکردەوە کە تێیدا، “ئاگاداری خاوەکان کار و هاوڵاتیان دەکاتەوە، بۆ بە کرێدانی شوێنی ماسی برژاندن بۆ ماوەی یەك ساڵ”.

نوسراوەکە ئەمڕۆ دووشەممە 15.7.2024، سەرۆکایەتی شارەوانییەکانی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، بەپێی نوسراوەکە، “لیژنەی بە کرێدان و فرۆشتن هەڵدەستیت بە کرێدانی شوێنی ماسی برژاندن، لەسەر موڵکی شارەوانی شۆڕش لە قەزای چەمچەماڵ و بە رووبەری 100 هەزار مەتر دووجا”.

شارەوانییەکە داوا لە خاوەن پڕۆژە و هاوڵاتیان دەکات ئەگەر نیازی بەکرێ گرتنیان هەیە لە کاتژمێر 9:00ی بەیانییەوە بۆ ماوەی 30 رۆژ سەردانیان بکەن بەو مەرجەی ئەو کەسەی بەشداری موزایەدە دەکات %20ی چەکی بارمتەی یاسایی پەسەندکراو لەگەڵ خۆیدا ببات بۆ شارەوانی”.

شارەوانی شۆڕش، لەناو ناحیەکەدا بۆ ماوەی یەک ساڵ شوێنەکان بە کرێ دەدات، ئەو کەسانە دەبێت بۆ ماسی برژاندن موڵکەکە بەکرێ و بەپێی گرێبەستێک بەکاربهێنن.

دەقی نوسراوەکەی شارەوانییەکانی سلێمانی؛

+964صورة من منصة (شبكة):