هەفتەى رابردوو لە هەولێر بوو

مەترسییەکانى تورکیا قاسم ئەعرەجى گەیاندە سلێمانى

964+

وریا فەتاح

شاندێکی باڵای ئەمنی عێراق بە سەرۆکایەتی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی گەیشتە شاری سلێمانی و بەدواداچوون بۆ فایلى هێرشەکانى تورکیا دەکات.

هەفتەى رابردوو لە هەولێر بوو

ئەمڕۆ دووشەممە، قاسم ئەلعەرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق  بە سەرۆکایەتى شاندێکى ئەمنى گەیشتە سلێمانى.

بەپێى راگەیەنراوى دەزگاى ئاسایشى نیشتمانى، سەردانى شاندە ئەمنییەکە بۆ سلیمانى، بە رێنمایى محەمەد شیاع سودانییە.

پێنج شەممەى رابردوو، محەمەد شیاع سودانى فەرماندەى هێزە چەکدارەکانى عێراق بڕیاریدا لیژنەیەک لە ئاسایشی نیشتیمانی رەوانەی هەرێم بکات بۆ لێکۆڵینەوە لە هێرشەکانی تورکیا، هەر ئەو رۆژە شاندێکى باڵاى ئەمنى بە سەرۆکایەتى ئەعرەجى گەیشتنە هەولێر.

شاندە ئەمنییەکەى عێراق، بۆ لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونە لە بارەى هێرش و لەشکرکێشییەکانى تورکیا بۆسەر خاکى عێراق و هەرێمى کوردستان.

پێشتر تیمى کوردستانى رێکخراوى CPT، بە 964ـى وتبوو، سوپاى تورکیا بە قوڵاى 30 بۆ 35 کیلۆمەتر لە سنوورى ئامێدى و سیدەکان هاتووەتە ناو خاکى هەرێمەوە و لەمساڵیشدا زیاتر لە 1000 بۆردومانیان ئەنجامداوە.

سوپاى تورکیا بە قوڵاى 30 بۆ 35 کیلۆمەتر هاتووەتە ناو خاکى...

سوپاى تورکیا بە قوڵاى 30 بۆ 35 کیلۆمەتر هاتووەتە ناو خاکى هەرێمى کوردستانەوە