کەش و هەوا

پلەکانی گەرما دادەبەزن و تۆزو خۆڵیش بەردەوامە

964+

توانا نەقی

بە پێی پێشبینی کەش و هەوا بۆ ئەمڕۆ دووشممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکى کەم، پلەکانی گەرماش دوو پلەیەک دادەبەزن لە چاو دوێندا.

بەشی پێشبینی وەزارەتی گواستنەوە بڵاویکردەوە، ئەو تۆز و خۆڵەی کە لە بەشێک لە شارەکان لە دوێنێوە هەیە ئەمڕۆش بەردەوام دەبێت و بەڵام لەگەڵیدا کەمێک جەوەکە فێنکتر دەبێت.

بەرزترین پلەی گەرماش گەرمیانە بە 44 پلە و حاجی ئۆمەرانیش بە 30 پلە فێنکترینە.

ئەمڕۆ دوو شەممە 15.7.2024
پلەکانی گەرما / کەمێک نزم دەبێتەوە بە نزیکەى (1 -2 ) پلەی سیلیزى بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.
خێراى با / لەسەرخۆ- مام ناوەند (10 – 20 )کم/ک.
ئاراستەی با / باکووری ڕۆژئاوا .
مەوداى بینین / ( 6 – 7 ) کم.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 43
سلێمانی : 40
دهۆک : 42
کەرکوک : 43
هەڵەبجە : 41
زاخۆ : 42
سۆران : 40
حاجی ئۆمەران : 30
گەرمیان : 44