“مێسی پاریس جێده‌هێڵێت”
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا – هه‌ولێر
سه‌رچاوه‌یه‌كی بازاڕی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان ئاشكرای ده‌كات، لیۆنێل مێسی له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌دا یانه‌ی پاریس سانجێرمان جێده‌هێڵت.
جیرارد رۆمیرۆی ئیسپانی، پسپۆڕی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان لە ئەوروپا و نزیک له یانه‌ی بارسێلۆنا، سوپرایزێکی گەورەی سەبارەت بە داهاتووی لیۆنێل مێسیی ئەرجەنتینی، ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان ئاشکرا کرد.
گرێبەستەکەی مێسی لەگەڵ پاریس لە کۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌دا كۆتایی دێت، بەڵام بڕگه‌یه‌ك له گرێبەستەکەیدا هه‌یه، کە رێگه‌ی ده‌دات وەرزێکی دیکە گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پاریس نوێبكاته‌وه، به‌ڵام به رێككه‌وتنی هه‌ردوولایان.
رۆمیرۆ لە توویتەری خۆی نووسیویەتی “مێسی بە نیازی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرماندا نییە” به‌ڵام باسی ئه‌وه‌ی نه‌كردووه رووده‌كاته كام یانه.
ئاماژەی بەوەشکردووه، سەرکەوتنی مێسی لە مۆندیال 2022 و بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه، وای لێکرد بیرکردنەوەی لە بارەی داهاتووی خۆی بگۆڕێت.
بەم دواییە وابڵاوكرایه‌وه، یانه‌كانی هیلالی سعوودی و ئینته‌رمه‌یامی ئه‌مریكی هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی مێسی ده‌ده‌ن.
لیۆنێل مێسی له هاوینی 2021 له بارسێلۆناوه روویكرده پاریس سانجێرمان.