دیمه‌نى گوندى زەرواو یه‌كێك له گونده‌كانى سنوورى زراره‌تى.. وێنه: سۆشیاڵ میدیاى ئاوێنه‌ى زراره‌تى
له كاتژمێر 2:00ـى شه‌وه‌وه بێ كاره‌بان
گونده‌كانى سنوورى زراره‌تى به‌هۆى كه‌مى كاره‌باوه شه‌وان خه‌ویان نه‌ماوه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
گونده‌كانى سنوورى زراره‌تى ده‌ڵێن، به‌هۆى بێ كاره‌بایی شه‌وان خه‌ویان نه‌ماوه و له كاتژمێر 2:00ـى شه‌وه‌وه كه كاره‌بایان ده‌بڕێت گه‌رماى هاوین تینیان بۆ دێنێت و بێزار بوونه.
له سنوورى زراره‌تی كه سه‌ر به ناحیه‌ى داره‌شه‌كرانى قه‌زاى پیرمامه 27 گوندى هه‌یه، ته‌نیا سێ له‌و گوندانه كاره‌باى مۆلیده‌یان هه‌یه.
هاوڵاتیانى ئه‌م گوندانه ده‌ڵێن، ساڵانه لە کاتی هاتنی وەرزی گەرما پێدانی کاتی کارەبای نیشتمانیان کەمدەکرێتەوە، روویان له بەرێوه‌بەری ناحیە، کارەبای پیرمام، بنکەی کارەبای دارەشەکران و دابەشکردنی کارەبای هەولێر كردووه و داواكارن خشته‌ى پێدانى كاره‌با رێكبخه‌نه‌وه.
ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه، ماوه‌یه‌كه شەوانە لە کاتژمێر 1:00 یاخود 2:00ـى شەو کارەبایان نامێنێت و زۆربه‌ى ماڵه‌كانى ئه‌م گوندانه‌ش خاوه‌ن منداڵ و نه‌خۆش و پیر و پەکەوتەن.
964 داواكاری ئه‌م خه‌ڵكه‌ى به سه‌ردار مه‌لا غه‌فار به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى كاره‌باى قه‌زاى پیرمام گه‌یاند و روونیكرده‌وه كه بابه‌تى پێدانى كاره‌با به خشته‌یه‌ك رێكخراوه‌و ته‌نیا كۆنتڕۆڵى كاره‌باى هه‌ولێر ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ردا هه‌یه.
وتیشی “ئه‌م خشته‌یه له ته‌واوى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر به‌م شێوه‌یه‌ى ئێستا جێبه‌جێده‌كرێت به سنوورى گونده‌كانى پیرمامیشه‌وه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر بڕه كاره‌بى هه‌ولێر زیاد بكات بۆ هه‌موو سنووره‌كه پێدانى كاره‌با زیاد ده‌كرێن ده‌نا ده‌ستكارى ئه‌م خشته‌یه ناكرێت.
باسی له‌وه‌شكرد، نه‌ك ته‌نیا له گونده‌كانى زراره‌تى، به‌ڵكو 70% گونده‌كانى سنوورى پیرمام مۆلیده‌ى كاره‌بایان نییه.
به‌پێی خشته‌ى ئێستاى پێدانى كاره‌با به هاوڵاتیان، كه له سنوورى هه‌ولێر جێبه‌جێ ده‌كرێت له‌كاتژمێر 12:00ـى نیوه‌ڕۆ تاوه‌كو 3:30 ده‌قیه‌قه‌ى عه‌سر كاره‌با ده‌درێت و له 6:00ـى ئێواره‌ش تاوه‌كو كاتژمێر 1:00 یاخود 1:30 خوله‌كى شه‌و كاربا به‌هاوڵاتیان ده‌درێته‌وه.