لە سنوورى سۆران

رووداوێکى هاتوچۆ 2500 ماڵ بێئاو دەکات

964+

وریا فەتاح

بەهۆى رووداوێکى هاتوچۆ کە لە رێگاى جوندیان روویداوە، دوو بۆرى شەش ئینجى دەشکێت و 2500 ماڵ بێئاو دەبن.

تەحسین سەعدوڵا، بەڕێوەبەرى ئاوى سۆران بە 964ـى وت،”بە دووریى 500 مەتر لە بازگەى بەرزێوە لە جوندیان، رووداوێکى هاتوچۆ لە نێوان سێ ئۆتۆمبێل روویداوە، بەڵام یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان کە بارهەڵگرە و بارى بلۆکى پێ بووە، لە رێڕەوەکەى لادەدات و دەکەوێتە سەر راگرێکى پڕۆژەى ئاو و وەردەگەڕێت.

وەک باسى دەکات، بارهەڵگرەکە دوو بۆرى شەش ئینجى شکاندووە، کە ئاوى گەڕەکى جوندیان و گوندى کەوینى لەسەرە.

بەهۆى ئەو رووداوەوە 2500 ماڵ بێئاو دەبن

وتیشى،”تیمەکانمان ناردووە و دەیانەوێت بە زووترین کات چارەسەرى بکەن، هەم بۆرییەکان چاک بکەنەوە و هەمیش ئەو دوو شێلمانەى بە درێژایى 14 مەتر تێکشکاوە، وەک راگر دوو دانەى دیکەى بخەنە شوێنى، بۆ ئەوەى ئەو ماڵانە بێئاو نەبن”.

بە وتەى تەحسین سەعدوڵا، ئەوەى زانیاریان هەبێت لە رووداوەکەدا شۆفێرى بارهەڵگرەکە بریندارە و ئێستا لە نەخۆشخانەیە.

سۆران خراپترین دۆخى وشكه‌ساڵى و كه‌مئاوى به‌ڕێ ده‌ك...

سۆران خراپترین دۆخى وشكه‌ساڵى و كه‌مئاوى به‌ڕێ ده‌كات