کێشەى دوژمندارى بووە

گەنجێک لەلایەن ئامۆزاکەیەوە کوژرا

964+

وریا فەتاح

لە گوندێکى سنوورى قەزاى بەردەڕەش، گەنجێکى تەمەن 30 ساڵ لەلایەن ئامۆزاکەیەوە کوژرا.

رووداوەکە، بەیانى ئەمڕۆ هەینى لە گوندى ئیسماواى سەر بە ناحیەى رۆڤیا لە قەزاى بەردەڕەش روویداوە

بەپێى راگەیەنراوێکى پۆلیسى دهۆک، دواى رووداوەکە تیمەکانیان گەیشتوونەتە شوێنەکە و دەرکەوتووە کە کەسێک لەلایەن ئامۆزاکەیەوە کوژراوە.

باس لەوەشکراوە، تۆمەتبار دواى هەست کاتژمێر خۆى رادەستى بنکەى پۆلیسى کەڵەکچى کردووە و بە پێى مادەى 406 لە یاساى سزادار راگیراوە.

“تاوانەکە بەهۆى کیشەى دوژمندارییەوە روویداوە”، پۆلیسى دهۆک وادەڵێت.

تۆمەتبارانی کوشتنی گەنجەکەی سێمێل دەستبەسەر کران

تۆمەتبارانی کوشتنی گەنجەکەی سێمێل دەستبەسەر کران