دروستکردنی ئەم فیلمەم چاڵێنجێک بوو بۆخۆم
964+
بڵند عەلی
فەرزین کەریم، دەرهێنەر و نوسەر لە سکرین شۆت میوانى بڵندە و پێى دەڵێت، دەزانم چەند لە دڵەوە بەرنامەکە پێشکەش دەکەیت، بۆیە منیش بە دڵەوە وەڵامت دەدەمەوە.
ئەو دەرهێنەرە کە بە دراماى ماڵا مامز و دەرگۆ ناوبانگێکى زۆرى بۆخۆى پەیداکردن لەم بەرنامەیەدا دەڵێت،بەشەو سیناریۆم دەنوسی بەڕۆژ دەرهێنانم دەکرد بۆ فیلمەکەم”.
ئاشکراشى دەکات، حاجی جادر و سیروان بەدر و زانا، رۆڵێ سەرەکی دەبینین لە فیلمە نوێیەکەیدا.
بڵند دەڵێت بۆچی ئەوکاتەی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی سینەما بویت نەتانتوانى سینەما بەرەو پێش ببەن؟، گوێ لە بەرنامەکە بگرن وەڵامى ئەمە و چەندین پرسیارى دیکە دەداتەوە.