پەروەردەی عێراق
چەند بڕیارێك لە بەرژەوەندیی قوتابییە (كەوتووەكان) درا
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیاری دا پێنج نمرە ببەخشێتە قوتابیانی پۆلی پێنجی سەرەتایی و هەروەها قوتابیانی پۆلە ناكۆتاكانی قۆناغی ناوەندی و ئامادەیی.
ئەمڕۆ سێشەممە 9.7.2024 وەزارەتی پەروەردەی عێراق زیادکردنی 5 نمرەی دیکەی بۆ ئەنجامی خولی یەکەمی پۆلی پێنجەمی بنەڕەتی، قۆناغە ناكۆتاکانی ناوەندی و ئامادەیی، قوتابخانە ئامادەییە پیشەییەکان لە سەرجەم لقەکانیان و پەیمانگەكانی هونەرە جوانەكان راگەیاند.
لە راگەیەندراوێکی وەزارەتەكەدا هاتووە، “بە پشتبەستن بەوەی لەلایەن دەستەی بۆچوون پەسەندکراوە، 5 نمرەی نوێ زیاد دەکرێت بۆ 5 نمرەی پێشووی بڕیارەکە بۆ قوتابیانی پۆلی پێنجی سەرەتایی و قوتابیانی ناوەندی و ئامادەیی بۆ پۆلە ناكۆتاكان، هەروەها پەیمانگە پیشەییەكان و پەیمانگەی هونەرە جوانەكان”.
هەروەها لە راگەیاندراوەكەدا هاتووە، قوتابیانی پۆلی یەك تا چواری بنەڕەتی، كە بە شێوەیەكی بەردەوام دەوامیان كردووە، بەشداریی خولی دووەمی تاقیكردنەوەكان بكەن، بەبێ گوێدانە ئەوەی لە خولی یەكەمی تاقیكردنەوەكاندا لە چەند وانە كەوتوون.