داوای چی دەكەن؟
بریندارانی شەڕی داعش دەرگای بینای پارێزگای کەرکوکیان داخست
964+
کاروان ساڵحی-کەرکوک
بریندارانی وەزارەتی بەرگریی عیراق، كە لە شەڕی داعش و شەڕەكانی دیكە برینداربوون، دەرگای چوونە ژوورەوەی بینای پارێزگای کەرکوکیان داخست و بڕیاریانداوە خێوەت لە بەردەم بینای پارێزگا هەڵبدەن، ئەوان داوای زەوی دەكەن.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 9.7.2024 ژمارەیەک لە برینداربووانی دەستی قاعیدە و چەکدارانی داعش لە بەردەم بینای پارێزگای کەرکوک گردبوونەوە و داوا دەکەن زەوییان پێ بدرێت، ئیدارەی کەرکوكیش دەڵێت لە هەوڵداین زەوییان بۆ دابین بکەین.
دلێر ئەدیب ئەحمەد یەكێك لە بریندارەكانە و بە 964ـی وت، ژمارەمان 265 برینداری خەڵکی کەرکوکین، داوای زەوی دەکەین لە ئیدارەی کەرکوک بەو پێیەی گیانی خۆمان فیدای وڵاتەکە کردووە و رێژەی كەمئەندامیی جەستەمان لە نێوان پەنجا بۆ سەد دەبێت.
وتیشی، “ئیدارەی کەرکوک پێمان دەڵێن تەنیا 14پارچە زەوییان هەیە، باشە بۆ بۆ پزیشکان هەیە و هەروەها بە بڕی 10 هەزار دۆلار زەوی هەیە، ئەی بۆ بۆ ئێمە نییە”.
بەختیار عەلی یەكێكی دیكەی كەمئەندامەكانە و بە 964ـی وت، لە ساڵی 2017 لە شاری موسڵ برینداربووە و رێژەی بریندارییەكەی 80%یە و نیوەی جەستەی لەکارکەوتووە، ئەویش دەیوت داوا دەكەن زەوییان پێبدرێت چونكە هیچیان نییە.
عەلی حەمادی یاریدەدەری پارێزگای کەرکوک بە 964ـی وت، “پێشوازیمان لە بریندارەکانی سەنگەر کردووە و لەگەڵ شارەوانی و شارەوانییەکان و یەکە ئیدارییەکان کۆدەبینەوە، بۆ ئەوەی زەوییان بۆ دابین بکەن و ئێمەش دابەشی سەر ئەو جەنگاوەرانەی بکەین، کە خوێنی خۆیان بە وڵات بەخشیوە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا
کەسوکارێکی زۆری بریندارانی شەڕەکەی ئەمڕۆ لەبەردەم نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەولێرن
كەركوك
رێژەکە بەرزبووەتەوە
لە ماوەی نۆ مانگ لە كەركوك 1070 كەس تووشی شێرپەنجە بوون
داواكارییان لە سودانی هەیە
بەرەی توركمانی: تەقینەوەكەی كەركوك بەرپرسێكی ئێمەی كردووەتە ئامانج
پێنج بریندار
بۆمبێكی چێنراو لە كەركوك تەقییەوە و بریندار هەیە
چۆن روویداوە؟
داعش لە كەركوك هێرشی كرد و كوژراو و بریندار لە ریزەی هێزە ئەمنییەكان هەیە
ژمارەیان 1500 کەسە