"له‌گه‌ڵ ئێران قسه ده‌كرێت"
له مه‌رزى شوشمێ كارئاسانى ده‌كرێت هاوڵاتیان به ئۆتۆمبێله‌وه هاتوچۆى ئێران بكه‌ن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له مه‌رزى شوشمێ – تەوێڵەى سنوورى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه، كارئاسانى بۆ هاوڵاتیان و گه‌شتیاران ده‌كرێت به ئۆتۆمبێله‌وه هاتوچۆى ئه‌ودیوى ئێران بكه‌ن، بۆ ئه‌مه‌ش به‌نیازن به‌م زووانه له‌گه‌ڵ لایه‌نى ئێرانى قسه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ت بكرێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه نوخشه ناسیح، قایمقامى قه‌زاى ناوه‌ندى هه‌ڵه‌بجه چووبوه ناحیه‌ى بیاره و له‌گه‌ڵ بەڕێوەبەری ناحیە، بەڕێوەبەی نشینگەی هەڵەبجە، ژووری بازرگانی، نوێنەری ئاسایشی تەوێڵە و گومرگی سلێمانی قسه‌یان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته كردووه.
حه‌میج بارام، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى بیاره به 964ـى راگه‌یاند، ده‌یانه‌وێت رێكستنى زیاتر بۆ مه‌رزى شوشمێ بكه‌ن به‌تایبه‌تیش بۆ هاوتوچۆى هاوڵاتیان و گه‌شتیاران.
وتیشی “به‌پێویست زاندراوه هاوڵاتیان و گه‌شتیاران به ئۆتۆمبێله‌وه هاتوچۆى ئێران بكه‌ن”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، تاوه‌كو ئێستا رێگه نه‌دراوه له‌م مه‌رزه‌وه هاوڵاتیان و گه‌شتیاران به ئۆتۆمبێل هاتوچۆ بكه‌ن، ئێستا ده‌یانه‌وێت له‌رووه ئیداریی و یاساییه‌كان كارئاسانیان بۆ بكرێت.
به‌قسه‌ى حه‌مید بارام، مه‌رزى شوشمێ هاتوچۆیه‌كی زۆرى له‌هه‌ردوو لاوه به‌سه‌ره‌وه‌یه و ته‌نیا له‌مانگى رابردوو 10 هه‌زار گه‌شتیار له ئێرانه‌وه له‌رێگه‌ى ئه‌م مه‌رزه‌وه هاتوونه‌ته ناو هه‌رێمی كوردستانه‌وه.