شەش مانگى رابردوو لە هەولێر

بە هۆى ئاو و ئاگرەوە 24 کەس گیانیان لەدەستداوە

964+

وریا فەتاح

لە شەش مانگى یەکەمى 2024دا لە سنوورى بەڕێوەبەرایەتى بەرگرى شارستانى هەولێر، 15 هاوڵاتى بەهۆى ئاگرەوە گیانیان لەدەستداوە و نۆ کەسیش لە ئاودا خنکاون.

شاخەوان سەعید، وتەبێژى بەرگرى شارستانى هەولێر، ئامارى زیانە گیانییەکانى شەش مانگى یەکەمى  2024ـى بۆ 964 خستەڕوو کە تێیدا دەردەکەوێت لە 1.1.2024 تا 1.7.2024 24 کەس بەهۆى ئاگر و ئاوەوە گیانیان لەدەستداوە.

ئامارى مردن لە شەش مانگى یەکەمى 2024 دا بەهۆى ئاگرەوە لە هەولێر:

مانگى یەک: 6 کەس

مانگى دوو: 1 کەس

مانگى سێ: سفر

مانگى چوار: 4 کەس

مانگى پێنج: 3 کەس

مانگى شەش: 1 کەس

کۆى گشتى= 15 کەس

جگە لە حاڵەتەکانى مردن بەهۆى ئاگرەوە، 69 کەسیش لەلایەن تیمەکانى بەرگرى شارستانییەوە رزگارکراون.

ئامارى خنکا لە شەش مانگى یەکەمى 2024 دا بەهۆى مەلەکردنەوە لە هەولێر:

مانگى یەک: سفر

مانگى دوو: سفر

مانگى سێ: 2 کەس

مانگى چوار: 3 کەس

مانگى پێنج: 2 کەس

مانگى شەش: 2 کەس

کۆى گشتى= 9 کەس

جگە لە حاڵەتەکانى خنکان، 27 کەسى دیکەش لە خنکان رزگارکراون.

208 ئاگر لە هەولێر کەوتووەتەوە

208 ئاگر لە هەولێر کەوتووەتەوە